کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی بەسەردانێكی رەسمی بەرەو تاران بەڕێكەوت

.

11:32 AM - 29/11/2022


محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەوە بانگهێشتكراوە.
پێشتریش لەبارەی سەردانەكە، ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ تاران لە چوارچێوەی بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی هەردوو وڵاتدا دەبێت و لیژنە باڵاكانی سەر هەردوولا لە ئاستێكی باڵا كۆدەبنەوە.
سەبارەت بە بڕیاری عیراق بۆ جێگیركردنی هێزی پاسەوانی سنوور لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، ناسڕ كەنعانی روونیكردەوە، لەسەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئێران باس لە پرسە سیاسی و ئابووری و بازرگانییەكان دەكرێت، هەروەها كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری باڵای لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لەهەردوو وڵات لە تاران و بەغدا بەڕێوەدەچێت، پرسی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنووریش پێشتر باسكراوە و ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە