کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێران دەكات

.

12:01 PM - 28/11/2022

لە سەر بانگێشتی سەرۆك كۆماری ئێران، سبەینێ سەرۆك وەزیرانی عیراق ، محەمەد شیاع سودانی، سەردانی ئەو وڵاتە دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئێران و لێپرسراوانی باڵای تاران كۆدەبێتەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكاندا پرسی بۆردومانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، لە بارەی سەردانەكەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەكردووە لە سەردانەكەیدا بۆ ئێران، سەرۆك وەزیرانی عیراق پرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و كەرتی وزە و پەیوەندییەكانی سعودییە و ئێران لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات، سەرچاوەكان ئەوەشیاخستۆتەڕوو چەند رۆژێكی كەم دوای سەردانەكەی بۆ ئێران، محەمەد شیاع سودانی سەردانی سعودییەش دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە