کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزی هیندستان پشتیوانی لەهەرێمی کوردستان دەکــات

.

08:32 PM - 04/10/2022

باڵیۆزی هیندستان پشتیوانی لەهەرێمی کوردستان دەکــات

دابان شەدەڵە جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەلی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە ٤-١٠-٢٠٢٢ لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازیمان کرد لە  بەڕێز ( پراشان پیشە) باڵیۆزی هیندستان لە عێراق.
لەم  دیدارەماندا سوپاسی کۆماری هیندستانمان کرد بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.  

دواتر باسی کەرتی کشتوکاڵی  هیندستان کرا،
بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت سود لەو ئەزمونە وەربگرێت، هاوکات وتیشی: جەختکرایەوە لە  ئاڵوگۆڕی داهاتووی بەرنامەی کولتووری و پەروەردەییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و هیندستان،

جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کە بەهێزی ئابووری هیندستان و تێکەڵبوونی گروپە ئاینییە جیاوازەکان، توانای کۆبوونەوەیان بۆ بەهێزکردنی نەتەوەکەیان و سود وەرگرتن لە خاڵە هاوبەشەکان تەوەرەێکی تری دیدارەکەما بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە