کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمین بابەشێخ پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان دەکات

.

10:40 PM - 03/10/2022



سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٣/١٠ )
لە شاری هەولێر، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان، بەیاوەری سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان لە پەراوێزی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال،  لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کە پێکهاتبوون لە نعمەت اللە ئاردۆگمۆش جێگری سەرۆکی پەلەمانی تورکیا و شاندی یاوەری.

لە سەرەتای دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان. تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت پرسی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی گەلانی ناوچەکە و گرنگیدان بە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەری دیموکراسییانەوە،  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا خرایە بەر باس و گفتوگۆ، لە تەوەرێکی  تری دیدارەکەدا هەڵوێستی (ی.ن. ک) لە بارەی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی ئاییندەی عێراق  خرایە ڕوو، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە چارەسەرکردنی کێشەو جیاوازییە سیاسییەکان دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و چارەسەر کردنی دیموکراسیانەوە کە لەسەر بنەمای دەستوور سەرچاوەیان گرتبێت.
جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دیدارەکانی نێوان هەردوو لاکرایەوە، بە ئامانجی زیاتر لەیەک تێگەیشتن لە هەڵوێستی هەردوولا لەبارەی پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە