کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

.

05:07 PM - 02/10/2022

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لەسلێمانی لەنێوان 12 هەزارو 500 بۆ  13 هەزار 500 دینار دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەش گۆڕانكاری تێداكرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی یەك سەعات ئەمپێری موەلیدە بە 64  دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كە بەتێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 190 بۆ 210 سەعات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 12 هەزارو 500 بۆ 13 هەزار 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژمار دەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوەو سەعاتی كاركردنیان تۆماردەكات.
ڕوونیشیكردۆتەوە: سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە موەلیدە لە سەعات 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو كاردەكەن، لەگەڵ بەیانیان لە سەعات 6 و 30 خولەك بۆ 8ی بەیانی ئەگەر كارەبای نشتیمانی كوژایەوە، موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.
ئەوەش دووپاتكراوەتەوە: كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە