کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆپخانەكانی ئێران و توركیا سنوری برادۆستیان بۆردوومان كرد

.

08:06 PM - 01/10/2022


جارێكی تر و لەیەك كاتدا ئێران و توركیا سنوری برادۆستیان بۆردوومان كرد. بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان پێش نیوەڕۆژی ئەمڕۆ و بۆ ڕۆژی هەشتەم لەسەر یەك سوپای پاسداران تۆپبارانی كوێستانی بەربزین و دەرهۆل و كەتینە و گەرووی سنگا-ی كردووە.
هاوكات تۆپخانەكانی سوپای توركیا، جارێكی تر بۆردومانكردنی ژمارەیەك گوند و ناوچەی سنووری برادۆستیان دەستپێكردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سوپای توركیا ناوچەكانی ڕۆبی، ڕواڵ، گەڵی ڕەش، تارستا و كەم كۆڕایان لەسنووری برادۆست تۆپباران كرد، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانەوە تا ئێستا زەرەر و زیانەكان نەزانراون، ترس و دڵەڕاوكێش لەلای زۆربەی دانیشتوانی گوندنشینی سنوورەكە دروستبووە.
لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، نزیكەی هەفتەیەكە كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەڕێگەی تۆپخانە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی چڕی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە