کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توتنهام و وێستهام لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی زیلینیسكی

.

01:52 PM - 29/09/2022

 پیوتر زیلینیسكی پۆڵەندی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەلایەن دوو یانەی ناوداری پریمەرلیگەوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن.
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: بەرپرسانی هەردوو یانەی توتنهام هۆتسبێر و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی گرنگییەكی زۆر بە تواناكانی زیلینیسكی دەدەن و لە هەوڵی ئەوەشدان لە دوای كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی ئەم وەرزە گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكات.
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەشداوە: بەرپرسانی هەر دوو یانەی ناوبراو لە پلانی ئەوەدان لە نزیكترین كاتدا پەیوەندی بە ئیدارەی یانەی ناپۆلییەوە بكەن، ئەویش بە هیوای ئەوەی تواناكانی ئەو یاریزانە پۆڵەندییە دەستەبەر بكەن، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئیدارەی یانەی ناپۆلی لە ماوەی رابردوودا ئاماژەیان بەوەكردبوو لە ئەگەری پێشكەشكردنی بۆندێكی گرانبەها ئامادەن دەستبەرداری تواناكانی پیوتر زیلینیسكی تەمەن 28 ساڵ ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە