کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارتینێز ئیمزابكات

.

02:49 PM - 23/09/2022


بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ ئی نیگۆ  مارتی نێزی  بەرگریكاری بە توانای یانەی ئەتڵەتیك بیلباو ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی زستانەدا ببەنە یاریگای كامپ نۆ، رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی مارتی نێزەوە كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات، رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی بلاوگرانا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بیلباو ئەنجام دەدەن و گرێبەستێكیشیان پێشكەش دەكەن ، تا بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، هەروەها بە پێی زانیارییەكانی سەرچاوەكانی هەواڵ : بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ئی نیگۆ مارتی نێزی  تەمەن 31 ساڵ دووچاری ئاستەنگیەكی زۆر نابنەوە، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە رێگەی بدەن لە میركاتۆی زستانەدا روو لە ریزكانی بەرشەلۆنە بكات، بەتایبەتی لە كاتێكدا كە لە میركاتۆی هاوینەدا رێگریان لێ كرد گرێبەست لەگەڵ ئەو یانە كەتەلۆنییە ئیمزا بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە