کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو ئەڵمانیا رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە

.

02:44 PM - 23/09/2022


ئەمشەو ركابەرییەكانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و لە رووبەروو بوونەوەیەكی بەهێز و گرنگی گروپی گروپی سێیەمی ئاستی یەكەمدا، سەعات 9 و 45 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای رێد بۆڵ ئارێنای شاری لایپزیگ پێشوازی لە هەڵبژاردەی هەنگا ریا دەكات، بۆ ئەو یارییەش  دیتەر ها نسی فلیكی راهێنەری ئەڵمانیا ماوەی چەند رۆژێكە لە ئامادەكاری چڕدایە، ئەویش لە پێناو ئەوەی بە بردنەوەی لە بەرامبەر هەنگاریا بۆ پێشەنگی ریزبەندی گروپەكەی سەربكەوێت و هەنگاوێكیش هەڵبژاردەكەی لە قۆناغی چوار گۆشەی زێَڕین نزیك بكاتەوە، ئەویش تا بتوانن بە شێوەیەكی زۆر باش بۆ یارییەكانی مۆندیالی قەتەڕ ئامادەكاری كرد بكەن ، سەرەرای ئەوەی بۆ یارییەكەی ئەمشەو  فلیك  بەهۆی كۆرۆنا و پێكانەوە لە تواناكانی چەند ئەستێرەیەكی بێ بەش دەبێت، بەڵام ئەو راهێنەرە ئاشكرای كردووە كە سەرجەم یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە بۆ ئەو یارییە ئامادەكاریان كردووە و لەو باوەڕەشدایە بتوانن لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیاندا بردنەوە دەستەبەر بكەن، جێی باسە پێش ئەو یارییە هەنگاریا بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ پلەی یەكەمی گروپەكەی گرتووە و بە 6 خاڵیش ئەڵمانیا لە پلەی دووەم دێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە