کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەدەپە لە ئامەد خۆپیشاندانێكی رێكخست

.

09:21 PM - 06/08/2022

هەدەپە لە ئامەد خۆپیشاندانێكی رێكخست
 پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیركاری" لە ئامەدی باكوری كوردستان و ژمارەیەك ناوچەی دیكەش خۆپیشاندانی ئەنجامدا و  تیایدا سیاسەتی ئێستای حكومەتی توركیای رەتكردەوە و تۆمەتباری كرد بەوەی بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەكان بشارێتەوە.
گوڵستان ئاتاسوی، هاوسەرۆكی هەدەپەی ئامەد لە وتارێكدا بۆ دەیان هەزار كەس لە لایەنگرانی پارتەكەی وتی، هەرچەندە پۆلیسی وڵاتەكەی ویستی دەستوەردان بكات، بەڵام جەماوەر سرودی چەرخی شۆڕشی وتەوە و دروشمەكەیان ئەوەیە بە بەرخۆدان سەردەكەون، ئێستاش دەرفەتی گەورەی چارەسەر هەیە.  ئاماژەی بەوەشكرد،  داواكاری ئازادی، هەستێكی ئەوەندە بەهێزە كە هیچ شتێك ناتوانێت لەبەردەمی خۆی بگرێت. سەلماندنی ئەوەش، گۆڕەپانی ئیستاسیۆنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە