کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی كازمی دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نییە

.

01:49 PM - 06/08/2022

حكومەتی كازمی دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نییە

حكومەتی مستەفا كازمی دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی نییە، لەوبارەیەوە حەسەن ئەسەدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی نەهجی وەتەنی رایگەیاند، هەموو لایەنە سیاسییەكانی عیراق لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدان لەچوارچێوەی بنەماكانی یاسا و دەستوور و پێكهێنانی حكومەتی كاتیی بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە.

 حەسەن ئەسەدی راشیگەیاند: حكومەتی ئێستای عیراق ، كاربەڕێكەرە و لەم خولەی پەرلەمانەوە متمانەی وەرنەگرتووە ، هەربۆیە دەسەڵاتی ئەوەی نییە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات ، هەروەك دەسەڵاتی ئەوەشی نییە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات ، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی كە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پەیوەستە بە رێككەوتنی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان و لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە