کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاروانەكانی هەناردەكردنی دانەوێلە لە ئۆكرانیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

.

10:22 AM - 05/08/2022

كاروانەكانی هەناردەكردنی دانەوێلە لە ئۆكرانیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە   

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ سەبارەت بە هەناردەكردنی دانەوێلە لە ئۆكرانیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان، ئەمرۆ سێ كەشتی تر لە ئۆدێساوە بەڕێكەوتن.
لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، لە ژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان، سێ كەشتی تر لە بەندەری ئۆدێسای ئۆكرانیاوە بەرەو وڵاتانی توركیا و بەریتانیا بەرێكەوتوون، هەر یەك لەو كەشتیانەش بڕی 57 هەزار تۆن دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە بۆ ئەو وڵاتانە دەگوێزنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، یەكەم كاروانی هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكرانیا دوای گەیشتنی بە بەندەری ئیستانبوڵ و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان بەرەو لوبنان بەڕێكەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە