کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەر یونایتد بەبەشداری رۆناڵدۆ بەرامبەر ڤایكانۆ یەكسانبوو

.

10:33 AM - 01/08/2022

مانچستەر یونایتد بەبەشداری رۆناڵدۆ بەرامبەر ڤایكانۆ یەكسانبوو
ئامادەكاری یانەكان بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە و لەیارییەكی دۆستانەدا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و رایۆ ڤایكانۆ بەیەكگەیشتن   لەو یارییەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای بریاری رۆیشتن بۆ یەكەمجار لەقۆناغی ئامادەكاریدا بەشداری لەیاری دۆستانە و مەشقەكانی مان یونایتد كرد   لەگەڵ دەستپێكردنی یاری یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا  بەڵام لەگێمی یەكەم لەقۆستنەوەی هەلەكان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو   لە گێمی دووەم سەرەتا یانەی مان یونایتد بەئاستێكی بەرز دەردەكەوت و بەربەستی یەكسانبوونی شكاندو لەدەقیقەی 48 لەرێگەی ئیماد دیالۆ بووە خاوەن گۆڵێك   بەڵام خۆشی یاریزانانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و لەدەقیقەی 58 یانەی رایۆ ڤایكانۆ هاوسەنگی بۆ یاریی گەراندەوە  كاتێك ئەلڤارۆ گارسیا گۆڵی یەكسانبوونی تۆمار كرد   دوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و سەرئەنجام یارییەكە بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە