.
10:23 AM - 31/07/2022
په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه له دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانی ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕی دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له كاتێكدا ڕێز له خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌گرین، جه‌خت له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. گه‌لی عێراق شایانی ژیان و ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێری پایته‌ختی دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2022/7/31
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە