کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی پارەی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 6 راگەیەندرا

.

08:18 PM - 03/07/2022


نرخی پارەی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو راگەیەندراو بەپێی هەژماركردنی نرخی گازوایل و سەعاتەكانی كاركردنیش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان 15 بۆ 17 هەزار دیناردا دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە بڕیاریدا،  بەگوێرەی نرخی گازۆیل و سەعاتەكانی كاركردن ،نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە بۆ  مانگی رابردوو لە نێوان 15 هەزار و 500 دینار بۆ 17 هەزارو 500 دینار بێت.
 هەروەك ، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لە ‌گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخەكان جیاواز دەبێت.
تایبەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكانیش بۆ مانگی تەمموز ئاماژەبەوەدراوە، كە پێویستە 24 سەعاتی بێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە