کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشلۆنە كێشەی داراییەكانی لەمیركاتۆی هاوینە چارەسەر دەكات

.

10:39 AM - 03/07/2022

بەرشلۆنە كێشەی داراییەكانی لەمیركاتۆی هاوینە چارەسەر دەكات
یانەی بەرشەلۆنە لەچارەسەركردنی كێشە داراییەكانی بۆ میركاتۆی هاوینە نزیك دەبێتەوەو بریارە بودجەیەكی زۆر بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێك تەرخان بكات، دوای ئەوەی  خوان  لا پۆر تای   سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە رێككەوتنێكی لەسەر فرۆشتنی بەشێك لەگواستنەوەی یارییەكان كردووەو لەبەرامبەردا بری 207 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی دەستدەكەوێت، بریارە بری 200 ملیۆن یۆرۆ بخاتە بەردەست  چاڤی   هێرنا ندێزی  راهێنەری یانەكەی تا بتوانێت لەگواستنەوەی چەند یاریزانێك سەركەوتوو بێت، بەتایبەت كە هەوڵ بۆ ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ  رۆبەرت  لیڤاندۆ ڤسكی  یاریزانی بایرن میونشن  و  جول   كۆ ندی   یاریزانی   سی ڤیلیە  و   برنا ردۆ   سیل ڤای   یاریزانی مانچستەر سیتی دەدەن، لەگەڵ   رافی نیای   یاریزانی لیدز  یونا یتد  و   سیزار   ئەز بیلی كویتا  و  مار كۆس   ئا لۆن سۆی   یاریزانی چێڵسی، هەر سەبارەت بەیانەی بەرشەلۆنە رۆژنامەی  مۆندۆ  دیپۆر تیڤۆ   بڵاویكردۆتەوە یانە كەتەلۆنییەكە نزیكە لەرێككەوتنێكی تر كە بری 400 ملیۆن یۆرۆی دەستدەكەوێـت لەبەرامبەر پێدانی لەسەدا 15ی گواستنەوەو مافی پەخشكردنی یارییەكانی وەرزی داهاتووی یانەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە