کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد

.

09:57 AM - 03/07/2022

حكومەت رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد    
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی دا لەسەر پشووەكانی جەژنی قوربان كە لە رۆژی شەممە، 9ی تەمموز-ی 2022، دەستپێدەكات و رۆژی پێنجشەممە 14ی تەمموز-ی 2022 كە هاوكاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی كۆماری عیراق كۆتایی دێت، هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، دەوامی ئاسایی فەرمانبەران لە رۆژی یەكشەممە 17ی تەمموز-ی 2022 دەستپێدەكاتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، دیارترین تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش دۆسێیەی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە