کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ بیر لەفرۆشتنی محەمەد سەڵاح دەكاتەوە

.

11:13 AM - 26/06/2022

لیڤەرپوڵ بیر لەفرۆشتنی محەمەد سەڵاح دەكاتەوە
سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە یانەی لیڤەرپوڵ تائێستا لەگەڵ محەمەد سەڵاح-ی هێرشبەرو گۆڵكەری یانەكەی نەگەیشتۆتە رێككەوتن ، ئەمەش سەرەرای ئەوەی یاریزانی ناوبراو لەپێشوودا رایگەیاندووە لەگەڵ یانەكەی درێژە بەیاریكردن دەدات و ئامادەیە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە، كە لەساڵی 2017 پەیوەندی بەو یانەیە كردووەو تائێستا لە 254 یاریدا بەشدار بووەو توانیویەتی 156 گۆڵیش تۆماربكات، بەهۆی داواكاری محەمەد سەڵاح بۆ زیادكردنی موچەی ساڵانەی تائێستا لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی نەگەیشتونەتە رێككەوتن، بەتایبەت پێیوایە ئێستا باشترین یاریزانی یانەكەیەو دەبێتە زۆرترین موچەشی پێبدرێت كە ئێستا   ڤان   دایك لەریزی لیڤەرپوڵ خاوەن زۆترین موچەیە، لەبەراممبەردا چەند یانەیەك گرنگی پێدەدەن و ئامادەن بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكەن بەتایبەت هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئامادەی خۆیان دەربریوە هەفتانە وەك موچە بری 400 هەزار پاوەندی پێبدەن، بۆیە ئیدارەی یانەكەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ نەگاتە رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی ئەوا بیر لەفرۆشتنی دەكاتەوە، كە ساڵی داهاتوو ماوەی بۆندەكەی تەواو دەبێت و نرخی فرۆش تنیشی بە 60 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە