کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گیاندارێكی دەگمەن لە دیجلە دۆزرایەوە

.

04:02 PM - 23/06/2022

راوچییەكی عێراقی گیاندارێكی دەگمەنی لەئاوی رووباری دیجلەدا دۆزییەوە و رووداوەكەش دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا،گیاندارەكە لەجۆری سەگی دەریای ئۆراسییە و ڕەنگێكی كاڵ و چاوێكی سووری هەیە، هاوكات زاناكان دەڵێن: ئەو جۆرە گیاندارە زۆر دەگمەنە و ئەوە دووەم گیاندارە لەو جۆرە دۆزرابێتەوە كە یەكەمیان لە بەریتانیا بووە، ئاماژە بەوەش دەكەن ئەم گیاندارە دەگمەنە لە دەرەنجامی بازدانێكی بۆماوەیی دەگمەندا لە دایك دەبێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی گیاندارەكە، پێشنیازی 75 هەزار دۆلار بۆ ڕاوچییەكە كراوە لە بەرامبەر فرۆشتنی، بەڵام رەتیكردۆتەوە ئەوەش كاردانەوە و دەستخۆشی زۆری چالاكوانانی ژینگە و ئاژەڵدۆستانی لێكەوتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا.
لایخۆیەوە وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: دڵنیا نین لەوەی گیاندارەكە بەرەڵای ناو ئاوی رووباری دیجلە بكەنەوە بەو پێیەی ئاستەمە بتوانرێت ئاسایشی بۆ دابین بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە