کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نادال لەدوای سێ ساڵ یەكەم بردنەوەی لەسەر یاریگای چیمەن تۆماركرد

.

11:41 AM - 23/06/2022

لەیاریەكانی پاڵەوانێتی  هارلینگ هامی نمایشكاری، رافائیل  نادالی ئیسپانی لەدوای سێ ساڵ توانی یەكەم بردنەوە لەسەر یاریگا چیمەنەكانی تێنسی سەرزەوی تۆمار بكات، نادال لەپاڵەوانێتی یەكە روبەروی  ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری بۆوە، لەسەرەتای یاریەكەوە نادال بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و لەكۆمەڵەی یەكەمدا 6 بە 2 بردنەوەی تۆماركرد، لەكۆمەڵەی دووەمدا  ڤاڤرینكا لەسەرەتاوە بەبەهێزی ركابەری دەكرد لەپێناو بردنەوە و یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا نادال باڵادەستی بۆ گەرایەوە و توانی ئەو كۆمەڵەیەش 6 بە3 بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە، سەرەنجام  رافائیل نادال یاریەكەی بە2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردەوە  و تەنها یەك یاری ماوە لەو پاڵەوانێتی نمایشكاریە ئەنجامی بدات ئەویش لەبەرامبەر  فیلیكس  ئیلیاسیمی كەنەدی دەبێت رۆژی هەینی  كە وەك ئامادەكاریەكە بۆ ركابەریەكانی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ئینگلیزی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە