کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی خانەنشینێك لە كاتی وەرگرتنی موچەدا گیانی لەدەستدا

.

02:36 PM - 23/05/2022

لە سلێمانی خانەنشینێك لە كاتی وەرگرتنی موچەدا گیانی لەدەستدا
لە بانكی بەختیاری لەسلێمانی خانەنیشینێك لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی دەست گەلی كوردستان كەوتووە، خانەشینەكە لەسەر یەكێك لەكورسییەكانی نێو بانكەكە دانیشتووە و دوای كەمێك باری تەندروستی تێكچووە و لەلایەن ژمارەیەك لەكارمەندانی ئەمنی بانكەكەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە ، خانەنشینەكە ناوی عەلی مەجیدە و تەمە نی 75 ساڵە ، لای خۆیەوە دانا ئەنوەر بەرێوەبەری بانكی بەختیاری ئاماژەی بەوەكرد خانەنیشینەكە سەردانی بانكەكەی كردووە و كێشەی تەندروستی هەبووە و تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەرییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە