کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتیی لەبەغدا ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكات

.

09:24 PM - 21/05/2022

فراكسیۆنی یەكێتیی لەبەغدا ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكات
 فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكات.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە ئیدانەی دەستدرێژیە دووبارەبووەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق و بۆردومانكردنی شارۆچكەی مەخموور و ناحیەی ئاغجەلەر و گەیاندنی زیان بەئاسایش و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن كە چوار شەهید و هەشت برینداری لێكەوتەوە و ئاماژەبەوەكراوە ئەو كردوە و دەستدرێژیە بەردەوامانەی دەوڵەتی توركیا پێشێلكردنێكی زەقە بۆ سەر سەروەریی خاكی عیراق و پرەنسیپەكانی هاوسێیەتی باش و سەرجەم نەریت وپەیمانە نێودەوڵەتیەكان.
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو دەستدرێژیە بەكارێكی قێزەوەن و ڕەتكراو دادەنێت بەهۆی ئەو زیانەی بەگیان و موڵكی گشتی گەیاندوە.
داوا لەحكومەتی عیراق كراوە هەڵوێستێكی ڕوون وبوێر ڕابگەینێت و سەرجەم شێواز و رێكارەكان لەوانە رێكارە دبلۆماتیەكان بگرێتەبەر بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەم تاوان و پێشێلكاریە زەقانە لەپێناو پاراستنی سەروەری عیراق و گەلەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە