کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەغدا وۆرك شۆپێك دەربارەی تاوانی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو

.

09:20 PM - 21/05/2022

لەبەغدا وۆرك شۆپێك دەربارەی تاوانی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچوو
 لەشاری بەغدا بە بەشداری فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لەعیراق و ژمارەیەك دادوەر و پسپۆڕانی یاسایی و لێپرسراوانی پۆلیس و ڕۆژنامەنووسان و لایەنی پەیوەندیدار وۆرك شۆپێك دەربارەی تاوانی ئەلیكترۆنی بەرێوەچوو.
ئامانجی رێكخستنی ئەو وۆرك شۆپە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری بوو دەربارەی تاوانە ئەلیكترۆنیەكان و تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە تاوانە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر بەشێك لەتاكەكانی كۆمەڵگا دروستكردووە و داوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا پەلە بكات لەدەركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلیكترۆنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە