کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هەرێم بۆ بەشداریكرن لەپرسەی شێخ خەلیفە بن زاید ‏ئال نەهیان، سەردانی ئەبوزەبیان كرد

.

09:21 PM - 16/05/2022

وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكرن لەپرسەی شێخ خەلیفە بن زاید ‏ئال نەهیان سەرۆكی كۆچكردووی ئیمارات، سەردانی ئەبوزەبیان كرد و لەلایەن محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیماراتەوە پێشوازی لێكرا.‏
وەفدی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان‏،پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆیان و گەلی كوردستانی بە شێخ محمەد بن زاید ئال نەهیان خانەوادەی ئال نەهیان و ‏حكومەت و گەلی ئیمارات گەیاند و هیوایان خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد ‏بكات.‏
لای خۆیەوە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات،‏سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەكەی و سەركردایەتیی وڵاتەكەی بۆ ‏بەشداری و هاوخەمی  وەفدی هەرێمی كوردستان لەپرسەكەیاندا دەربڕی و ستایشی خۆی و وڵاتەكەی بۆ دۆستایەتی و هاوسۆزیی هەرێمی ‏كوردستان لەگەڵ ئیمارات دووپاتکردەوە. ‏

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە