.
08:14 PM - 14/05/2022
كــــــــــامیران بەرواری : دەڤەری بادینان پشكی شێری بەركەوتووە لە ڕفاندن و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسان . مامۆستایەكی زانكۆی خەڵكی بادینان لە بارەی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕینەوە لە دەڤەری بادینان دەڵێت : دەڤەری بادینان پشكی شێری بەركەوتووە لە ڕفاندن و تۆقاندن و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان, بەشێوەیەك كە هیچ ڕۆژنامەنووس و چالاكوانێك ناتوانێت لەسەر هەندێك بابەت ئیش بكات و ڕای ئازاد بڵێت؟ لەم بارەیەوە كامیران بەرواری مامۆستای زانكۆ لە دەڤەری بادینان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند : ئەوەی ئێستا لە دەڤەری بادینان هەیە ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕینی سفر كردووە, بە شێوەیەك كە چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان ناتوانن لە تری ڕفاندن و تۆقاندن و كوشتن هیچ شتێك لەسەر ئەو بارودۆخەی كە هەیە بیڵێن. كامیران بەرواری وتیشی : لە ماوەی 2 ساڵدا , زیاتر لە 100 ڕۆژنامەنووس و چالاكوان لە دەڤەری بادینان ڕووبەڕوی دەیان كێشە و گیرگرفت بوونەتەوە لە ڕفاندن و تۆقاندن و دەستگیركردن و تەنانەت كوشتنیش .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە