کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیماری نازناوی قۆناغی شەشەمی گیرۆ دا ئیتاڵیای بەدەستهێنا

.

01:41 PM - 14/05/2022

دیماری نازناوی قۆناغی شەشەمی گیرۆ دا ئیتاڵیای بەدەستهێنا
 پێشبركێكانی پایسكلسواری گیرۆ دا ئیتاڵیا بەردەوامی هەیە و لە ركابەریەكانی قۆناغی حەوتەمی ئەو پاڵەوانێتیەدا كە ماوەكەی پێك هاتبوو لە 196 كیلۆ مەتر  كۆین باومانی هۆڵەندی و پایسكلسواری تیمی ڤیسما ماوەی پێشبركێكەی بە 5 سەعات و 12 دەقیقە و 30 سانیە بری و توانیشی پلەی یەكەمی ئەو قۆناغە بەدەست بهێنێت   هەروەها بە جیاوازیی تەنها 2 سانیە لەگەڵ یەكەمی قۆناغەكە  باوك مۆلیمای هۆڵەندی و پایسكلسواری تیمی تیریك لە پلەی دووەمدا هات و داڤید فرۆمۆلۆی ئیتاڵی و پایسكلسواری تیمی ئیمارات توانی پلەی سێیەم مسۆگەر بكات  دوا بەدوای تەواو بوونی ركابەرییەكانی ئەو قۆناغەش   خوان پیدرۆ لۆپێزی ئیسپانی و پایسكلسواری تیمی سیگ  فریدۆ لە پێشەنگی ریزبەندی پایسكلسوارانی ئەو پاڵەوانێتیە دێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە