کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاراوخۆ داوایەكی بەرشەلۆنەی رەتكردەوە

.

01:27 PM - 26/01/2022

ئاراوخۆ داوایەكی بەرشەلۆنەی رەتكردەوە
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرای كرد : رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرگوایی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە داوایەكی یانەكەی رەتكردۆتەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی / گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ بلوگرانا تا هاوینی ساڵی 2023 درێژەی هەیە و یانەكەشی مەترسی لەوە هەیە لەگەڵ تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەكەی بەبێ بەرامبەر لەدەستی بدات / بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی : گفتوگۆ لەنێوان بەرێوەبەری ئەو یاریزانە و بەرشەلۆنە لەهەفتەی رابردوو  ئەنجامدراوە ..... بەڵام ئەو داوایەی یانەكەتەلۆنیەكە پێشكەشی كردووە بەخێرایی رەتكراوەتەوە / رۆژنامەكە دەڵێت : وا پێشبینی دەكرێت لەرۆژانی داهاتوودا هەردوولا جارێكی تر لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنشینەوە  / ئەوەش لەكاتێكدایە یانەكانی مانچستەریونایتد و چیڵسی ئینگلیزی ئامادەییان نیشانداوە گرێبەستێكی شایستە پێشكەش بەو بەرگریكارە ئۆرگواییە بكەن / جێی باسە : ئاراوخۆ بووەتە یەكێك لەیاریزانە سەرەكییەكان لەپێكهاتەی یانەی بەرشەلۆنە و تواناكانی خۆی سەلماندووە وەك هاوبەشێكی  ئاست بەرز لەپاڵ جیرارد پیكیە لەدڵی بەرگری یانەكە / ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت لەلاكانیش یاری بكات  بەڵام بۆ مانەوەی لەریزی یانەكەی چاوەرێی داوایەكی شایستە دەكات ئەو كات گرێبەستی نوێ ئیمزا دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە