.
10:52 PM - 19/01/2022
بۆ کۆچی دوایی مام (حەمەد عەبدوڵا) کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر، باوکی ھەڤاڵ رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
مام حەمەد کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی سنوورەکەی خۆیان بوو، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە شۆڕشی نوێدا پشت و پەنای شۆڕش بوون و وەک خانەوادەیەکی سەربەرز مانەوە. بۆ لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا خۆمان بە بەشداری ئەم خەمە دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی شاد بکات و سەبووری و خەمڕەوانی ھەموولایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٩ی ١ی ٢٠٢٢
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە