کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا 200 ملیار دینارەكەی خستە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم

.

06:29 PM - 19/01/2022

حكومەتی عیراق 200 ملیار دینارەكەی خستە سەر هەژماری حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و سبەینێش مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت، كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ بەغدا 200 ملیار دیناری خستۆتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم، تاوەكو بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دابەشبكرێت.
هاوكات وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: رۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، شارەوانی ، كارەبا ، ئاوەدانكردنەوە و رۆشنبیری دابەش دەكرێن.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، سبەینێ‌ موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە