کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری مانچستەریونایتد

.

12:08 PM - 19/01/2022

كۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری مانچستەریونایتد
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەیاریەكەیان بەرامبەر برینتفۆرد لەیاریەكی دواخراوی هەفتەی17ی پریمەرلیگ  راڵف رانجنیك راهێنەری مانچستەریونایتد باسی لەگەرانەوەی پۆگبا و ئەگەری بەشداری كردنی رۆناڵد كرد  سەرەتا رانجنیك قسەی لەسەر یاریەكەی پێشوویان كرد بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا و وتی: ئەگەر بەراورد بكەین لەنێوان دوو یاریەكەی جام و خول  دەردەكەوێت لەیاریەكەی خول بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا باشتر بوین بەتایبەت لە70 دەقیقەی یەكەمیدا  لەروی كۆنترۆڵكردنی تۆپ و فشاركردن و بەرگریكردنیش  بەڵام پێویستمان بەباشتر هەیە لەیاریەكەی سبەینێ‌   لەبارەی پۆڵ پۆگبا وتی: دوێنێ پۆگبا بەشداری یەكەم راهێنانی كرد و دەریخست یاریزانێكی تایبەتە  بەڵام لەدوو یاری داهاتوو بەشداری ناكات  و نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی كاری من نییە    لەبارەی بارودۆخی كریستیانۆ رۆناڵدۆ  وتی: دوێنێ راهێنانی كرد و ئەمرۆش بەشدارییان لەراهێنان كرد و بۆ بەشداری كردن دواتر بریار دەدەین بەتایبەت كە پێشبینیم دەكرد لەیاریەكەی پێشووش بەشداری بكات بەڵام وا دەرنەچوو   لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد:رۆژناڵدۆ خاوەن كاروانێكی سەرنج راكێشە كە خاوەنی 800 گۆڵە  و هیچ یاریزانێك لە80 بۆ 100 ساڵی كۆتایی نەیتوانیوە ئەو دەستكەوتە تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە