کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرفتی كەمی غاز لە سنووری گەرمیان دروستبووە

.

07:25 PM - 18/01/2022


 (یادگار فەتاح) بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان رایگەیاند، رۆژانە سنوورەكەیان پێویستی بە 60 تۆن غازی شل هەیە بەڵام ئەو بڕەی لە كەركوكەوە بۆیان دێت رۆژانە 30 تۆنە، ئەمە پێشتر وانەبووە و ماوەیە كەمكراوەتەوە، ئەوەش وایكردوە رۆژانە لەرێگەی ئەنجوومەنی گەڕەكەكانەوە غاز بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت، لەگەل ئەوەشدا نەتوانراوە گرفتی كەمی غاز چارەسەر بكرێت.
وتیشی، لەگەل لایەنی پەیوەندیدار لەوەزارەتی نەوتی عیراق قسە كراوە بۆ ئەوەی پشكی گەرمیان زیادبكرێت، چونكە رۆژانە دەبێت چوار هەزار بوتڵ غاز لەسنوورەكە دابەشبكرێت، بەڵام ئێستا دوو هەزار و 800 بوتڵ بەرهەم دەهێنرێت.

n1J_-l44awU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە