کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایندەی ئابوری کوردستان لەنێوان دوو خەمڵاندنی یەدەگی نەوتیدا

.

09:02 PM - 15/01/2022

ئایندەی ئابوری کوردستان لەنێوان دوو خەمڵاندنی یەدەگی نەوتیدا

ڕێبوار محەمەد محەمەد ئەمین

هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی ٢٠١٤ وەئابوری سەربەخۆی ڕاگەیاندو پشتی بەداهاتی نەوت بەست وەک تاک سەرچاوەی ئابوری بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی حکومەتی هەرێم.

بۆئەوەی لەئایندەی ئابوری هەرێم لەڕێگەی تاک سەرچاوەی نەوەتەوە دڵنیابین کەئاراستەکەی لەوەزیاتر خراپترنابێت و تووشی تەنگەژەی گەورەترنابین و وەچۆن خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەگەرەکان و پێش هاتەکان.
لێردا دەمەوێت شیکاری بۆ ئەوداتایانەی کەبۆ یەدەگی نەوتی کوردستان بکەین وبزانین لەسەرکام تیۆریەو بۆهەریەکەیان خۆمان چۆن ئامادەبکەین.
 وەزارەتی سامانە سروشتی یەکانی هەرێم ڕایگەیاندوە کە هەرێم خاوەنی ٤٥ملیار بەرمیل یەدەگی نەوت و دابەشکراوە بەسەر ٥٧  ناوچەی نەوتیدا وەلەسەر ئەو بنەما ڕۆژانە ٤٦٠هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت وبەداهاتەکەی ئیدارەی هەرێم دەدات کەبەشی پێداویستیەکان ناکات و هەرێم بەردەوام لەقەیرانی قوڵدایە.

لێردا ئامانجمان ئەوەیە کەبزانین یەدەگی نەوت  چۆن دیاری دەکرێت و کام لەو ڕێگانە زانستی ترەوە باشترە لێرەدا دوو تیۆرمان هەیە :-

یەکەم :تیۆری (تەموو مژاوی) کە خاوەنی ئەم تیۆرە زانای ماتماتیکی ئازەربایجانی لوتفی عەلی  عەسکەر زادەیە.
ئەم لۆژیکە پشت بە مەزەندەکردن دەبەستێت بۆ شیکار هەرکێشەو هاوکێشەیەک، پشت بە ژمارەی ھەڕەمەکی دەبەستێت، ژمارەی ناو ھاوکێشەکان مەزەندە دەکرێن. بەو پێیە شتێکی ئاساییە و ئەگەر هەیە ژمارەی خەمڵێندراو بۆ ھەر شتێک، ڕاست بێت، نیمچە ڕاست بێت، یانیش تەواو لە ڕاستییەوە دوور بێت.

ئەگەر یەدەگی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم تیۆرو لۆژیکە خەمڵێنرابێت ئەوا جێگەی مەترسی یەکی گەورە بۆ ئایندە ئابوری هەرێمی کوردستان ئەو یەدەگە ٤٥ ملیار بەرمیلە  مەزندەکراوە و دووپات نەکراوەتەوە  .
کەواتە دەتوانین بەپێی ئەم تیۆرە بڵێن هەموو چرکەیەک ئابوری هەرێم لەبەردەم هەرەس و قەیرانی گەورەدایەو  ئایندە قەوارەی هەرێم دەکەوێتە مەترسی یەوە.
هەرچەندە بەدواداچونم کرد بۆئەوەی بزانم لەسەر چ بنەماوە و لۆژیکێک ئەو ٤٥ملیار بەرمیلە خەمڵێندراوە بەڵام نەگەشتمە ئەنجام.

دووەم: تیۆری زانیاری ڕاستەقینە یەکە زەویناسی ناوداری جیهان و کۆمپانیای شێلی هۆڵەندی-ئەمریکی، “کینگ هەبێرت” پشتگیری دەکات و باوەڕی بەوەیە کە دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری وداتای ڕاستەقینەی کێڵەگەکان یەدەگی نەوتی وڵاتان دیاری بکرێت بۆئەوەی ئابوری جیهان و وڵاتەکەخۆی توشی تەنگەژەی گەورە نەبێت.
ئەگەر یەدەگی ڕاگەیاندراوی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر داتاو زانیاری ڕاستەقینەی ناوکێڵگە نەوتی یەکە دیار کرابێت ئەوا کارێکی زانستی و عەقڵانی یەودەتوانرێت لەئایندە پشتی پێ بەبەسترێت لەگەڵ سەرچاوەکانی تری ئابوری  ،ئابوری کوردستانی لەسەر بنیات بنرێت.
بۆدڵنیابوون لە ڕاستی ئەویەدەگە ٤٥ ملیاریە هەموو کێڵەگەکان  بە ژماڕەی ڕاستەقینەوە نەخراوەته ڕوو کە ٤٥ ملیار بەرمیل نەوت دەکات.

ئەنجام  وچارەسەر
ئێستاهەرێمی کوردستان بەدەست قەرزێکی زۆرو چەندین قەیرانی دارای وئابوری یەوە دەناڵێنێت و هیچ پلانێکی دیاریکراویش نی یە بۆچارەسەر.
ئێمە هیچ بەڵگەیەکی ڕاست و دروستمان لەبەردەست نی یە کە ئەو یەدەگەی نەوتی هەرێم چۆن هاتوەو ولەسەرچ بنەمایەکە .
پێویستە حکومەتی هەرێم سەرچاوەی  داهاتی نەوت بەلاوەکی سەیربکات و ڕووبکاتە بوژانەوەی هەر سیانزەکەرتەکەی تری وەک کشتوکاڵ وگەشتوگوزار، پیشەسازی، بازرگانی......هتد وە وەبەرهێنان بکات لەهەموو کەرتەکان و ئابوری کوردستان لەتاک سەرچاوەوە بگۆڕێت بۆ فرە سەرچاوە. ژێرخانی ئابوری کوردستان بەهێزبکات و پێویستی بەبەغداد نەمێنێت بەپێچەوانەوە هەموو ساتێکی هەرێمی کوردستان لەبەردەم تەنگەژەی ئابوری ودارایی گەورەدایە و هیچ ئومێدێیکش نەماوە بەغدا بوودجە بۆهەرێم بنێرێت.

مافناس :ڕێبوار محمد محمد ئەمین.
ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز.
١٥/١/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە