کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان

.

02:46 PM - 31/12/2021

كوردستانیانی خۆشە‌ویست؛

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لە‌و ساڵە‌دا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت.

هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستاندا.

ھە‌ر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە