.
10:54 AM - 31/12/2021
پیرۆزبایی مەکتەبی راگەیاندن بۆ یادی دەزگای میدیایی کوردسات
بەڕێزان، ھاورێیان و ئازیزانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەناوی ھاورێ و ھەڤاڵانتانەوە لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی تەمەنی پڕ بەخشش و پڕ بەرەکەتی کوردساتتان لێ دەکەین بە ھەموو پەنجەرەکانی ئەم دامەزراوە ئاوەدانەی راگەیاندنی نیشتمانییەوە.
زیاتر لە دوو دەیەیە کوردسات دینگەیەکی پتەوی راگەیاندێکی بەرپرسی وڵاتەکەمانە لە روماڵکردنی رووداو و پێشھاتە سیاسیی و گشتی و فەرھەنگییەکاندا. کە ھەمیشە سەرچاوەیەکی جێی متمانەی بینەران بووە لە پێدانی زانیاری و ھەواڵ و دابینکردنی سەکۆیەکی دیموکرات بۆ بیروڕا جیاوازەکانی کۆمەڵی کوردستان. لە ھەموو کایەکاندا ستایلێکی جوان و سەنگینی میدیای پێشکەشکردووە کە بۆتە ناسنامەی خۆی و بۆتە خوێندنگەیەکی تازە کە پێی دەناسرێتەوە.
ھیوادارین ساڵی نوێش ساڵی گەشانەوەی زیاتر و زیاتری کوردسات بێت بە بەرنامەی نوێ و ئەرکی نوێشەوە.
دووبارە پیرۆز بێت
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە