کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو كەسانەی دەمامك نابەستن سزاكەی 135 یۆرۆيه

.

10:16 PM - 30/12/2021

فەرەنسا: ئەو كەسانەی دەمامك نابەستن سزا دەدرێن
حكومەتی فەرەنسا بڕیاریدا لەرۆژی هەینیەوە بەستنی دەمامك بكرێتە ناچاری و سزایەكی قورسی بۆ سەرپێچیكارانیش دیاریكرد، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی فەرەنسا پێویستە سەرجەم هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەكاندا دەمامك ببەستن و پابەندی بڕیارەكە بن، هەروەها لە بڕیارەكەدا سزای 135 یۆرۆ بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كەسەرپێچی بڕیارەكە دەكەن، توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دوای ئەوە دێت ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بەخێراییەكی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبۆتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەیەكی زۆر توشبوو بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە