کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێندرێتەوە

.

06:06 PM - 04/12/2021

بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێندرێتەوە

لەتاقیكردنەوەی پزیشكێكی نەشتەرگەری مێشك و دەماردا هیوا دەگەڕێندرێتەوە بۆ كەسانی نابینا ئەوەش بە جێگیركردنی ڕیزێك جەمسەری كارەبایی لە ناو مێشكی كەسە نابیناكەدا .
لە تاقیكردنەوەیەكداپزیشكێكی نەشتەرگەری دەمار و مێشك ڕیزێك جەمسەری كارەبای لەناو مێشكی كەسێكی نابینادا دەچێنێت, ئەو بەشەی كە چێندراوە لەناو مێشكی ئەوكەسەدا پەیوەستكراوە بە كامێرایەكی ڤیدیۆ گرتنەوە و پێچراوە لە لە ناوەڕاستی چاویلكەیەك, واتا ناردنی زانیاری بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ئەو بەشەی بەرپرسە لە بینین لەناو مێشكدا.
بێرنا گۆمێز كە ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ ئەنجامدراوە پێشتر مامۆستای زانست بووە و نزیكەی 16 ساڵە نابینە, گۆمێز دوای ماوەیەك هەستی كرد دەتوانێت ئەو هێما و زانیاریانە لێكجیابكاتەوە كە تۆماركرابوون لەناو ئەو كامێرەیەدا كە ڕاستەوخۆ دەچێت بۆ مێشكی, گۆمێز وتوشیەتی كە 6 مانگە پرۆسەكەی ئەنجامداوە هەستی بە هیچ زیانێكیش نەكردووە بۆ سەر چالاكییەكانی مێشكی و تەندروستیشی.
لە لێدوانێكیدا ڕیچارد نۆرمان لێكۆڵەر لە سەنتەری چاولی جۆن-ئەی مۆران  لە زانكۆی یوسا ئیوتا ووتی: ئامانجمان گەڕاندنەوەی جوڵەیە بۆ نابینایان هەروەها رێگەیەكە بۆ پاراستنیان چونكە یارمەتی دەرە لە ناسینەوەی ڕێگای چونە دەرەوە, بۆیە خۆشبەختانە سەركەوتنی تاقیكردنەوەكە هیواكی ڕووناكە بۆ گەڕاندنەوەی تروسكایی بۆ چاوی نابینا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە