کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی ممفیس دیپای دیاریكرد

.

02:00 PM - 02/12/2021

 بەپێی هەواڵی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی وا پیدەچێت یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەبێت دەستبەرداری ممفیس دیپای هۆڵندی بێت لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو.
لەو بارەیەوە پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: بەرشەلۆنە رێگە بەرۆیشتنی ممفیس دیپای دەدات ئەگەر داوایەكی بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێ بگات، یانە كەتەلۆنیەكە بەبارودۆخێكی خراپی دارایی تێپەڕدەبێت و هەر ئەوەش ناچاری كرد لەهاوینی رابردوو دەستبەرداری لیۆنێل میسی و ئەنتوان گریزمان بێت لەپێناو كەمكردنەوەی خەرجیەكان، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: یانەكانی پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆس و بوروسیادۆرتمۆند و رۆما گرنگی بەدیپای دەدەن و هەوڵ دەدەن لەهاوینی داهاتوو تواناكانی بەدەستبهێنن.
لەلایەكی ترەوە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە: بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست ئیمزا بكات لەگەڵ ئیرلینگ هالاند یاخود كەریم ئەدیمی، لەپێناو بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە، بۆیە بیر لەفرۆشتنی دیپای دەكاتەوە كە لەم وەرزە و لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكان بەشداری 19 یاری كردووە و لە رێگەیەوە 8 گۆڵی تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە