کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا (١٥٢١) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

.

07:48 PM - 25/11/2021

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (١٥٢١) خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنێت کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابزینیان کردبو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە. دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (١٥٢١) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گەڕایەوە. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە