کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رانیە گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی كوردستان

.

02:26 PM - 25/11/2021

لەدوا یاری قۆناغی 16ی جامی یانەكانی كوردستان یانەی رانیە بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد و بلیتی كۆتایی گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا، كاتێك لەمیانی یارییەكی ئەو قۆناغە لەیاریگای دووەمی هەولێر رووبەڕووی یانەی سێمێل بووەوە، لەگێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەداو چەند هەلێكیان بۆ رەخسا بەبێ ئەوەی سودی لێوەربگرن و ئەو گێمەش بەبێ گۆڵ تەواو بووە، لەگێمی دووەم سەرەتا یانەی رانیە باشتر دەركەوت و لەدەقیقەی 50 و لەرێگەی ئەحمەد میكایل بوونە خاوەن گۆڵێك، بەڵام خۆشی یاریزانانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و لەدەقیقەی 59 یانەی سێمێل هاوسەنگی بۆ یاریی گەراندەوەو بێوار حەسەن گۆڵی یەكسانبوونی پێبەخشین، لەدوای ئەو گۆڵەش سەرەرای هەوڵەكانی هەردوو ئەنجامەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و لەكاتی یاسایدا یارییەكە بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك تەواو بوو، بۆیە پەنا برایە لێدانی یەكلاكەرەوە، سەرئەنجام یانەی رانیە یارییەكەی بردەوە، دوای ئەوەی لەسێ لێدان سەركەوتوو بوو لەبەرامبەر سەركەوتنی دوو لێدانی یانەی سێمێل، بریاریشە لەقۆناغی چارەكی كۆتایی یانەی رانیە رووبەڕووی یانەی نەورۆز ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە