.
03:19 PM - 19/10/2021
لەسەر ڕاسپاردەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەشتیاری مەڵبەندی یەكی ڕێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك، ڕێگای نێوان شاخی ئەزمەڕ بۆ گوندی خەمزەی سەر بە شارباژێڕ قیرتاو دەكرێت، ئەمەش بە چاودێری قایمقامیەتی قەزای چوارتا، بەشی ڕێگاوبانی شارەوانی سلێمانی، سەرپەرشتی چاكردن و قیرتاوكردنەكە دەگرێتە ئەستۆ.
گوندی خەمزە نزیكەی 30 ماڵ لە خۆ دەگرێت و دانیشتوانەكەی ساڵانێكی زۆرە لە چاوەڕوانی خزمەتگوزاری ڕێگاوباندان. دواجار شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوكار و پشتیوانیان بوو بۆ بەدیهێنانی خەونەكەیان، ڕێگەكە نزیكەی هەشت كیلۆمەتر دەبێت و پرۆژەی قیرتاو كردنەكەی لە بواری جێبەجێكردندایە و بەشێك لە كارەكانی تەواو بوون
ciLj9qIKKmI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە