کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چەندین ملیار دۆلار داهات بۆ عیراق زیاد دەكات

.

05:37 PM - 18/10/2021

تادێت نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزدەبێتەوەو شارەزایەكی بواری نەوتیش بەرزبونەوەی نرخی نەوت بە سوودی عیراق ناودەبات و دەڵێت: ساڵانە چەندین ملیار دۆلاری زیاتری دەست دەكەوێت.
حەمزە جەواهیری شارەزای بواری نەوت رایگەیاند: ئەگەر بەتەنها نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازارەكانی جیهان یەك دۆلار بەرزببێتەوە، ئەوا عیراق ساڵانە یەك ملیار دۆلار داهاتی زیاتری لە فرۆشتنی نەوتەوە دەست دەكەوێت.
وتیشی: عیراق لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت سوودمەند دەبێت و ئەگەر بتوانرێت ئەو پارەیەی لە بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە دەستی دەكەوێت لە سندوقێكی گەشەپێداندا كۆی بكاتەوە، ئەوا لە مەترسیەكانی كورتهێنانی بودجە‌و وەرگرتنی قەرز بە تەواوەتی ڕزگاری دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە