کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن ریكۆردێكی 45 ساڵەی شكاند

.

11:39 AM - 18/10/2021

یانەی بایرن میونشن دوای تۆماركردنی سەركەوتنێكی گەورەلەیاریی لوتكەو بەهێزترینی هەفتەی 8ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا، كە بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر بایەرلیڤەركوزن براوەبوو، ژمارەیەكی پێوانەی هاوسەنگكردەوە كە 45 ساڵ بەر لەئێستا تۆماركراوە، بایرن میونشن لەماوەی 37 دەقیقەی گێمی یەكەمی یارییەكە ئەو پێنج گۆڵەی تۆماركرد، لەمبارەیەوە تۆری ئۆبتای تایبەت بەئامارو سەرژمێری بڵاویكردۆتەوە لەمێژووی بۆندس لیگاو لەپێشوودا تەنیا لەساڵی 1964 ئەوژمارە گۆڵە لەو ماوەیە تۆماركردووە، كە لەو ساڵەدا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەماوەی 23 دەقیقە توانیویەتی 5 گۆڵ بەرامبەر شاڵكە تۆماربكات و لەیاریی نێوان یانەكانی كارلسرۆ و ئینتراخت فرانكفۆرت لەماوەی 35 دەقیقە ئینتراخت فرانكفۆرت پێنج گۆڵی تۆماركردووە، هەروەها ژمارەیەكی تری پێوانەیی بایرن میونشن لەرووی تۆماركردنی گۆڵەوەیە، كەلەماوەی 45 ساڵی رابردوو بۆ یەكەمجارە لەهەشت هەفتەی دەستپێكی بۆندس لیگا یاریزانانی یانەكە دەتوانن 29 گۆڵ تۆماربكەن، ئەمەش هاوسەنگكردنەوەی ژمارەیەكی پێوانەی یانەكەیە كە لەوەرزی 1976-1977 تۆماریكردووە، هەروەها لەو ژمارە یارییەش بایرن میونشن 8 گۆڵی لێكراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە