کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق رادەگرێت

.

07:07 PM - 13/10/2021

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایكردووە: لایەنی ئێرانی هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ناوەڕاست و باشووری عیراق راگرتووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە: بەشی كۆنتڕۆڵی وەزارەت وێستگە غازییەكانی لە ڕاگرتنی غازی سروشتی ئێران ئاگاداركردۆتەوە، ئەوەش وایكردووە بەرهەمهێنانی كارەبای ئەو وێستگانە بوەستێت‌و ببێتەهۆی كەمكردنەوەی سەعاتەكانی كارەبا لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.
پێشتریش ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاندبوو: كەمبوونەوەی هاوردەكردنی غازی سروشتی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كاریگەری تەواوی لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات هەبووە و بۆتە هۆی لەدەستدانی 5 هەزار مێگاوات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە