کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی چیڵسی دەیەوێت ئیدین هازارد بگەرێنێتەوە

.

11:29 AM - 13/10/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئینگلیزی ئاماژەی بەوەكردووە : یانەی چیڵسی گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید دەستپێكردووە لەبارەی سەرلەنوێ گەرانەوەی ئیدین هازارد بۆ ریزەكانی بەڵام یانە ئیسپانیەكە داوای كردووە ریس جەیمس بخاتە گرێبەستەكەوە  رۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی یانەی چیڵسی متمانەی بەوە هەیە هازاردی تەمەن 30 ساڵ دەتوانێت جارێكی تر ببێتە یەكێك لەباشترین یاریزانەكان لەئەوروپا ئەگەر بگەرێتەوە بۆ قەڵای ستامفۆرد بریدج  لای خۆیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردەوە : گفتوگۆكان بەشێوەیەكی كرداری لەگەڵ فلۆرینتنیۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید دەستیپێكردووە و هازاردیش سورە لەسەر ئەوەی ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت  یانەی چیڵسی ئامادەیی نیشانداوە بڕی 35 ملیۆن پاوەند خەرج بكات لەپێناو سەرلەنوێ گەرانەوەی هازارد  ئەوەش هەلێكی باشە لەبەردەم ریاڵ مەدرید بۆ دەستبەرداربون لەو یاریزانە بەلجیكیە كە كێشەی زۆری پێكانی هەبووە لەو كاتەی پەیوەندی بەیانەكەوە كردووە  بەڵام لەگەڵ ئەوەش ریاڵ مەدرید ئارەزوو دەكات تواناكانی ریس جەیمس بەدەستبهێنێت وەك بەشێك لەو گرێبەستە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە