کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرجیۆ رامۆس ئامادەكاری دەكات بۆ دەركەوتنی بەدرێسی پاریس سان جێرمان

.

11:26 AM - 13/10/2021

 سێرجیۆ رامۆس بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامادەیە تا یەكەم بەشداری خۆی لەگەڵ یانەكەی پاریسی پایتەخت تۆمار بكات  لەو بارەیەوە رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی ئاشكرای كرد : رامۆس كە لەمیركاتۆی هاوینی رابردوو لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یەوە پەیوەندی بەپاریس سان جێرمان كرد رەنگە ئامادە بێت بۆ دەركەوتنی لەلیستی یانەكەی بۆ روبەروبونەوەی ئانجیە لەرۆژی هەینی داهاتوو لەهەفتەی 10ی خولی فەرەنسی باسی لەوەشكرد: بۆ ئەو یاریە پاریس سان جێرمان لەتوانای ژمارەیەك یاریزان بێ بەش دەبێت بەهۆی بەشداری كردنیان لەیاریەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان بەنمونەی میسی و نەیمار و دی ماریا و ماركینیۆس و پاریدیس و كەیلۆر ناڤاس  ئاماژەی بەوەشكردووە : هەر لەبەر ئەوەیە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری سان جێرمان بانگهێشتی رامۆس و خوان بیرنارتی كردووە كە تازە لەپێكان گەراونەتەوە  جێی باسە : سێرجیۆ رامۆس لەدوای پەیوەندی كردنی بەیانەی پاریس سان جێرمانەوە بەهۆی پێكان لەماسولكەی قاچی بەشداری هیچ یاریەكی نەكردووە بەدرێسی یانە نوێیەكەی  بەڵام بیرنات زیاد لەساڵێكە دور كەوتەوە بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە