کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆكەخانەكان بۆ ماوەی 24 سەعات دادەخرێن

.

11:58 AM - 28/09/2021

عەبدولئەمیر شەمەری سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  بەرەچاوكردنی بارودۆخی گشتی هاوڵاتیان و فەراهەمكردنی دۆخێكی لەبار بۆ بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، بڕیاردراوە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هاتوچۆكردن ئاسایی بێت و قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ نەكرێت، ئەوەشی خستەڕوو، فڕۆكەخانەكانی عیراق لە رۆژی 9ی مانگی داهاتوو بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بۆ 24 سەعات دادەخرێن .
پێشتریش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند بوو، پلانی حاڵەتی فریاكەوتن-یان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی هەر بارودۆخێك بكەن كە لە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە 10ی مانگی داهاتوو روو بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە