کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆرسەی عیراق: لە یەك مانگدا مامەڵە بە 6 ملیار پشكەوە كراوە

.

06:35 PM - 04/08/2021

بۆرسەی عیراق: لە یەك مانگدا مامەڵە بە 6 ملیار پشكەوە كراوە
بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، لە یەك مانگدا مامەڵە بە 6 ملیار پشكەوە كراوە‌و بەهای مامەڵەكانیش نزیكەی 9 ملیار دینار.
بەگوێرەی راپۆرتێكی بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق، لەكۆی 103 كۆمپانیا كە لەبۆرسە تۆماركراون، لە مانگی تەمموزدا مامەڵە بە پشكی 62 كۆمپانیاوە كراوە‌و پشكی 29 كۆمپانیاش كڕین‌و فرۆشتنیان پێوە نەكراوە لەبەرئەوەی جیاوازی لەنێوان نرخی فرۆشیار‌و خواستی كڕیاراندا هەبووە، هەروەها مامەڵەكردن بە پشكی 18 كۆمپانیاوە ڕاگیراوە لەبەرئەوەی ڕاپۆرتی دارایی خۆیان پێشكەش نەكردووە.
راپۆرتەكەی بۆرسەی عیراق باسی لەوەشكردوە، لە مانگی رابردوودا 6 ملیار‌و 17 ملیۆن پشك كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكراوە‌و بەهای مامەڵەكانیش زیاتر بووە لە 8 ملیار‌و 915 ملیۆن دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە