کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەستپێكرد

.

12:48 PM - 04/08/2021

 یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی سەرلەنوێ دەرگای گفتوگۆكانی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی كردەوە تا لەمیركاتۆی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكات   ناسر خلێفی سەرۆكی یانە پاریسیەكە نزیكەی لەوەی خۆی بدات بەدەستەوە لەبارەی بیرۆكەی رۆیشتنی كیلیان مباپێ دوای ئەوەی سەرجەم ئەو هەوڵانەی رەتكردەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی   پاریس سان جێرمان ناچارە رێگە بەرۆیشتنی مباپێ بدات لەدوو هەفتەی كۆتایی  میركۆتۆی ئەم هاوینە ئەگەر بەردەوام بێت لەرەتكردنەوەی  پێشنیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا لەهاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر لەدەستی نەدات   خلێفی ئارەزوو دەكات گرێبەست لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئیمزا بكات تا ببێتە شوێنگرەوەی كیلیان مباپێ   بۆ ئەو مەبەستەش دەرگای گفتوگۆكانی لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەرێوەبەری كارەكانی هێرشبەرەكەی یۆڤانتۆس كردۆتەوە   هەرچەندە لەسەرەتای میركاتۆ یۆڤانتۆس  بیرۆكەی فرۆشتنی رۆناڵدۆی لا پەسەند بوو بەڵام لەدوو هەفتەی كۆتایی كارەكە قورس دەبێت   بەهۆی ئەوەی  خانمە پیرەكە ناتوانێت لەو ماوەیە بەهێنانی یاریزانێكی تر قەرەبوی بكاتەوە   جێی باسە : گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس كۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو دەبێت و تا ئەم كاتەش ئامادەنەبوو گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە