کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی تاكۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق نامێنن

.

11:45 AM - 02/08/2021

 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق و هێزە سیاسیەكان ئاماژەی بەوەكردووە ئەنجامی خولەكانی دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی تاكۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق نەمێنن و پەیوەندی نێوان هەردوولا بگۆڕدرێت بۆ پەیوەندیەكی تایبەت بەمەشقپێكردن و تەنیا هاریكاری ئەمنی و هەواڵگری.
سەرۆك وەزیارنی عیراق روونیكردەوە لەرۆژی 31ی ئەم مانگە عیراق دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا بۆ پێش داواكاری ڕەسمی هاتنی هێزەكانی ئەمریكا لەساڵی 2014 و گەڕانەوە بۆ ئەو پەیوەندییە سروشتیەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە دەنگی لەسەردراوە لەچوارچێوەی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە