کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی بە سەرۆكی نوێی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دیاریكرا

.

02:22 PM - 29/07/2021

یەكێتی و گۆڕان قوباد تاڵەبانیان وەك سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان دیاری كرد.
كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ئەنجامدراو دواتر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كرا: تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی كوردستان پەسەندكرا و هەردوولا تەئكیدیان لە پشتگیریكردنی قوباد تاڵەبانی و سەرخستنی هاوپەیمانیەتییەكە كردەوە، لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە كاراكردنی لیژنەكانی هەڵبژاردن و تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و چڕكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە